ئەمرۆ پەردە لە سەر پەیکەری برۆنزی ئیبراهیم پاشای بابان لادرا

ئەمرۆ پەردە لە سەر پەیکەری برۆنزی ئیبراهیم پاشای بابان لادرا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٠٦/٠٩/٢٠١٨ لەساڵڕۆژی ڕاپەڕینەكەی ساڵی 1930دا داندرا، بە ئامادەبونی جەماوەرێکی زۆرو و بەرپرسی حکومی و حیزبی پەردە لە سەر پەیکەری ئیبراهیم پاشای بابان لادرا،
ئەم پەیكەرە کە بریتیە لە پەیکەریكی تەواوی ئیبراهیم پاشای بابان کە بە سەر ئەسپێکەوەیە لە مادەی برۆنز دروست کراوە، بەرزییەكەی ١٠ مەترە و پانیەكەی پێنج مەتر و نیوە، دروستکردنی پەیکەرەکە نزیکەی سێ ساڵی خایاندووە، پەیکەرساز کامەران عومەر ئەم پەیکەرەی دروست کردوە.
ئیبراهیم پاشای بابان كوڕی ئەحمەد پاشای كوڕی سڵێمان پاشای بابان، یەكێكە لە میرە ھەرە بەناوبانگەكانی میرنشینی بابان و دامەزرێنەری شاری سلێمانییە



Kurdistan