بەرهەمهێنانی بنێشتی کوردی، رێگایەکی سەخت
ساڵانە لە وەرزی هاویندا لە چەند ناوچەیەکی دەستدەكرێت بە دروستكردن و بەرهەمهێنانی بنێشتی
کوردی، بنێشت لە داری قەزوان بەرهەمدەهێنرێت و چەندین سوود لە خۆی دەگرێت، ناوچەکانی
هەورامان و هەڵەبجە و بینجوێن و قەڵادزێ و قەرەداغ دەوڵەمەندنترین ئەو ناوچانانەن بە دەیان هەزار
داری قەزوان تێدا رواوە، دار قەزوان لە لە وەرزی بەهاردا قەزوانیان لێ بەرهەمدەهێنرێت و لە
هاوینیشدا بنێشتی كوردیییان لێ بەرهەم دەهێنرێت
بەرهەمهێنەرانی ئەم بنێشتە ڕێگایەکی سەخت و دژوار دەبڕن تا دەگەنە ئەو ناوچانەی کە داری
قەزوانی لێیە، لە بەر سەختی رێگاکان زۆر جار بە پیادە یان بە وڵاخ دەڕۆن بۆ دارەکان، دروستکردن
و بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە بنێشتە بە چەند قۆناغێکی دژواردا تێدەپەڕێت
قۆناغەکانی دروستکردنی بنێشتی کوردی
رێگای بەرهەمهێنانی بنێشتی كوردی بریتییە لە ئامادەكردنی خۆڵێكی ورد و پاک ، دواتر ئەم خۆڵە
تێكەڵ بە ئاو دەكرێت و دەبێتە قوڕێكی نیمچە خەست و خۆشەدەکرێت پاشان بەجوانی دەشێلدرێت
لەسەر قەدی دارەکە بەشێوەی هەڵواسراو بەجێدەهێڵرێت پاشان دار قەزوانەكان بە تەوشییە
برینداردەكرێن و دواتر شیلەیەكی خەستی لێوە دەردەچێت و بە دارەكەدا دێتە خوارەوە، ئەوەش شیلەی
بنێشتی كوردییە، دواتر بەو قوڕەی كە ئامادەكراوە بەربەستێك لەبەردەم شیلە بنێشتەکەدا دروستدەكرێت
بۆ ئەوەی بنێشتەكە نەكەوێتە سەر زەوی و لەناو ئەو بەربەستە قوڕینەدا كۆدەبێتەوە.
پاش ئەوەی كە بەجوانی خۆشەكرا لەسەر قەدی ڕووەكی دارەبەن بەشێوەی هەڵواسراو بەجێدەهێڵرێت
بۆ ئەوەی پاش ڕژانی بنێشتەكە لە ناویدا كۆدەبێتەوە
دوای دانانی كۆچەڵەكان ماوەی ١٥ ڕۆژ چاوەڕێ دەكرێت پاشان جارێكی تر لە هەمان شوێن دار
قەزوانەكان بریندار دەكرێنەوە، كە پێی دەوترێت (دوو لەلە) دواتر بۆ ماوەی (١٠-١٢) ڕۆژی تر
چاوەڕوان دەكرێت بۆ ئەوەی بە تەواوەتی كۆچەڵەكان پڕ ببن لە بنێشت، پاشان لە بەیانییەكی زوودا
خاوەن دار قەزوانەكان دەست دەكەن بە كۆكردنەوەی بنێشتەكە ئەم کارەش پێش هەڵهاتنی خۆرو پاش
ئاواوابونی خۆر ئەنجام دەدرێت چونكە بەكەمترین گەرمی لزوجەی كەم دەبێتەوە ناتوانین كۆی بكەینەوە
و دەیكەنە ناو دەبەی تایبەتەوە و پاش پاڵاوتن و كوڵاندنی بنێشتی كوردی لێ دروستدەكرێت. بە
شێوەیەکی گشتی ئەگەر دار قەزوانەکە لە باورودۆخێکی باشدابێت ١٠ بۆ ١٥ کیلۆگرام بنێشت بەرهەم
دەهێنێت.
پاش كۆكردنەوەی بنێشتە تاڵەكە لە كۆچەڵەكان ڕۆكردەکرێنە ناو تەنەكە و دەبەی تایبەت دواتر
دەبرێتەوە بۆ ماڵ و لە شوێنی تایبەت و لەوێش بە چەند قۆناغێك بنێشتی شیرین و ئامادەكراوی لێ
دروست دەکرێت، سەرەتا بنێشتە كۆكراوە تاڵەكە دەپاڵێورێت و پاك دەکرێتەوە لەو خڵتەی پیسیانەی کە
تێی کەوتون پاشان لە مەنجەڵێكی گەورەدا دەست بە كوڵاندنی دەكرێت.
یەک كیلۆگرام بنێشتی تاڵ تێكەڵ بە نزیكەی ١٠ لیتر ئاو دەكرێت و پاشان بۆ ماوەی ٤٥ خولەك
دەخرێتە سەر ئاگرێكی مام ناوەند تا ئەو كاتەی ئاوەكە دەكوڵێت وردە وردە ئاوەكە و بنێشتە تاڵەكە
تێكەڵدەبن، دواتر قاپێك ئاوی سارد بە جیا ئامادە دەكرێت و ئەو بنێشتەی تێدەکرێت كە ئامادە بووە و
كەوتووەتە سەر ئاوە گەرمەکە، بەم شێوەیە بنێشتی شیرین دێتە بەرهەم و دواتر بە شێوەی پارچەی
گەورە و بچوك دەبرێت دەخرێتە بازاڕەكانەوە.
بە دوشێوە سود لە بنێشت وەردەگیرێت بە تاڵی و بە بێ کوڵان ئەمیش زیاتر بۆ دەرمان بە کاردێت
هەرەها بە شیرینی و بە ئامادەکراوی کە بۆ خواردن سودی لیوەردەگیرێت.