سامی یوسف نوێترین کلیپی لەگەڵ چەند میوزیکژەنێکی کورددا بڵاوکردەوە
هونەرمەندی جیهانی ئیسلامی سامی یوسف به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه له پێگه‌ی خۆی له یوتوب نوێترین كاری بڵاوی كرده‌وه تێدا چەند میوزیکژەنێکی کورد بەشدارییان لە کلیپەکەیدا کردوە میوزیکژەنەکان کە بریتین لە چەندین کوڕ و کچ کە به جل و به‌رگی كوردییه‌وه ئامێری ده‌ف ده‌ژه‌نن، ناوی سرودەکە “إلهنا ما أعدلك”یە واتا “خوداکەمان چەند دادپەروەرە” یە، هەروەها و تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هونەرمەند خۆیەوە دانراوه.
سامی یوسف ناوی تەواوی سيامك برنجانە و له ساڵی 1980 دایكی ئازه‌رییه و باوكی فارسه ونیشتەجێی وڵاتی بریتانیایە و پێشتریش سرودێکی به‌زمانی شیرینی كوردی بڵاوكرۆتەوە به‌ناوی “شای مه‌دینه”.