شیلان عوسمان : بە داخەوە ببورن لێم واز لە کاری ھونەری دێنم
هونه‌رمه‌ندی
شیلان عوسمان له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پەیامێکی
بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە واز لە کاری هونەری دێنێت و دەڵێت : دەمەوێ لێرەوە
ڕایبگەیەنم کە لە کۆتایدا چاوەروانی دوو بەرمی نوێم بن و دوای بریاردانێکی قورس
واز لە کاری ھونەری دێنم بە داخەوە ببورن لێم چونکە ھاتومەتە ئەو قەناعەتەی کە
ھونەر ھیچی پێ نەبەخشیم بگرە زۆر بار گرانی بوو بۆم،
هەروەها لە نوسینەکەیدا سوپاسی دایكی و هه‌موو گوێ‌گران و هاوكاران و
موزیكژه‌نان و شاعیران و هاوسه‌ره‌كه‌شی ده‌كات كه چه‌ندین ساڵه هاوكارو
پشتیوانی بوون، لە کۆتایی پەیامەکەشیدا داوای لێبوردن له هه‌واداران لە
هەوادارانی دەکات.
سەبارەت بە ژیانی تایبەتی ئەم هونەرمەندە له ساڵی 1980 له سلێمانی
له‌دایكبووه‌و لە ساڵی 1997 یه‌كه‌م به‌رهه‌می به‌ناوی ئه‌ستێره باران
تۆماركردووه‌و چه‌ندین ساڵ ئه‌ندامی گروپی كیژانی سلێمانی بووه‌و چه‌ندین ئه‌لبوم
و گۆرانی تۆماركراوی هه‌یه، ساڵی 2017 به‌رهه‌ميكی به‌ناوی كۆچ بڵاوكرده‌وه،
ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ میوزیسیان جه‌نگین جه‌مال ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوەو خاوه‌نی 3
كچن به ناوه‌كانی هێلین و بارین و نی‌نا.