هونەرمەندانی کورد و ئێرانی داوای هاوهەڵوێستی لە هونەرمەدانی جیهان دەکەن

هونەرمەندانی کورد و ئێرانی داوای هاوهەڵوێستی لە هونەرمەدانی جیهان دەکەن

دەقی نامەکەی هونەرمەندانی ئێران

خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه‌ ڕووبه‌ڕووی دوو قه‌یران بووە‌ته‌وه‌، قه‌یرانێکی هاوبه‌ش به‌ ناوی “کۆڕۆنا” که‌ ئێوه‌ ده‌یناسن و قه‌یرانی “ئابڵۆقه‌” که‌ خۆزگه‌ هه‌رگیز نه‌تانده‌ناسی، بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی، ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بزانین ئێوه‌ – هونه‌رمه‌ندانی جیهان – سه‌باره‌ت به باروودۆخی نه‌خۆشه‌کانی کۆڕۆنا، منداڵان و پیر و په‌ککه‌وته‌کانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه‌ و که‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستییه‌ پزیشکییه‌کانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا، چۆن بیرده‌که‌نه‌وه‌؟ چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟، هه‌مووان له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێک بین، سه‌ر به‌ نیشتمانێکی بێسنور و ئامانجێک به‌ ناوی “هونه‌ر” و له‌ جیهانێکیشداین به‌ ناوی “که‌لتوور”، و هیچ هێزێک ناتوانێت ئێمه‌ له‌م خاوه‌ندارێتییه‌ زه‌وت بکات.

له‌م نیشتمانه‌‌ هاوبه‌شه‌ خه‌یاڵاوییه‌دا، ‌چ ئاسیایی یا ئه‌وروپایی بین، چ ئه‌مه‌ریکی یا ئه‌فریقی بین، خاوه‌نی توانای حاڵییبوونێکی که‌لتووریی، به‌هره‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌سه‌ر هزری خه‌ڵکی و توانای شیکردنه‌وه و گوڕانکاریی بارۆدۆخه‌کانمان هه‌یه‌. هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاته‌کان و سیاسه‌ته‌کان ‌به‌ هۆی دووبه‌ره‌کییه‌کانیان، له‌ نێوان ئێمه‌دا مه‌ودا و تابۆیان دروست کردبێت، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ و گوتنی په‌یامه‌ هاوبه‌ش و مرۆڤایه‌تییه‌کان بۆ هه‌موو جیهان، شێلگیرانه‌‌تر، ئازایانه‌تر، به‌تواناتر و کاریگه‌رتر بووین‌.

ئێستا، هه‌موومان – له‌ هه‌ر پێگه‌یه‌کی جوگرافی و سیاسیدا بین – ڕووبه‌ڕووی دوژمنێکی کوشنده‌ و هاوبه‌ش بووینه‌ته‌وه‌ که‌ گرنگ نییه‌ له‌ کوێوه‌ هاتووه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ ئازادانه‌ و خێرایی ڕوو له‌ گشت شوێنێک ده‌کات، و ئێمه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دوژمنه‌ ووردبینه‌دا، به‌ یه‌ک ڕێژه‌ له‌مه‌ترسیداین و ڕزگاربوونی هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌، به‌ستراوه‌ به‌ ڕزگاربوونی ئه‌وی دیکه‌مانه‌وه‌.

کۆرۆنا ته‌نها ڤایرۆسێک نییه،‌ به‌ڵکوو پرسیارێکی ساکار و مێژووییه‌ که‌ له ئێستادا سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی وڵامه‌ ئاڵۆزه‌کانه‌ له‌ گه‌لان و وڵاتانی جیهان.

ئایا وڵامی نه‌ته‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌م پرسیاره‌ مێژوویه‌ – له‌ باروودۆخێکدا که‌ ڕێگای هه‌ناسه‌دانی به‌ چنگاڵی ئابڵۆقه‌یه‌کی جیهانییه‌وه به‌ستراوه ‌- وه‌کوو و‌ڵامی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ ده‌بێت؟

ئایا ئه‌مه‌ چاوه‌ڕوانییه‌کی گونجاو‌ نییه‌ که‌ وڵامی هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌ستی جیهان بۆ پرسیاری “کۆرۆنا”ش – له‌ باروودۆخێکدا که‌ ئه‌م مه‌ترسییه‌ تا به‌رده‌م درگای ماڵه‌کانیان هاتووه‌ – و‌ڵامێکی جیاوازتر و کاریگه‌رتر بێت له‌ وڵامی سیاسه‌تمه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران؟

ئه‌م قه‌یرانه‌، سه‌ره‌ڕای زیانه‌ که‌م و زۆره‌کانی تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام چیرۆکه‌ هاوبه‌ش و جیاوازه‌کانی ده‌مێنێته‌وه‌. چیرۆکی ئه‌و په‌ره‌ستاره‌ ماندوانه‌ی که‌ بۆ به‌هێزکردنی وره‌ی نه‌خۆشه‌کان و هاوکاره‌کانیان له‌ که‌شووهه‌وای پیسی نه‌خۆشخانه‌کان سه‌مایان ده‌کرد و په‌رۆشی خۆیان له‌ که‌می پێداویستییه‌کان و ده‌وا و ده‌رمان له‌ پشتی ئه‌م خۆشییه‌وه‌ ده‌شاره‌ده‌وه‌. چیرۆکی ئه‌و دکتۆرانه‌ی که‌ چه‌ندین هه‌فته‌یه‌ نه‌ڕۆیشتوونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و به‌بێ ده‌ماک و ده‌سکێش، به‌ نێو نه‌خۆشه‌کاندا ده‌گه‌ڕان که‌ هه‌ندێک له‌وان له‌ ڕێڕه‌وه‌کانی نه‌خۆشخانه‌کان و له‌سه‌ر زه‌ویی خه‌وێنرابوون‌؛ ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ یاده‌وه‌ری میژووی جیهاندا ده‌مێنێته‌وه‌ و دره‌نگ یا زوو ده‌گێڕدرێته‌وه؛ له‌ لایه‌ن ئێمه‌ یا ئێوه‌وه‌‌.

خوزگه‌ ئه‌وه‌نده‌ دره‌نگ نه‌بێت که‌ هونه‌رمه‌ندانی عۆده‌گر و کاریگه‌ر له‌سه‌ر ڕای گشتی جیهان و ده‌سه‌ڵاتداران، پێش ئه‌وه‌ی که چیرۆکی زوڵمێک که‌ له‌ خه‌ڵکی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌کرێت، به‌ گوێی ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌داراندا بگه‌یه‌نن،هه‌ناسه‌کانی خۆیان به‌هۆی توشبوون به‌م نه‌هامه‌تییه‌وه، که‌وتۆته ژماره‌وه‌.

خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه‌ ڕووبه‌ڕووی دوو قه‌یران بۆ‌ته‌وه‌: قه‌یرانێکی هاوبه‌ش به‌ ناوی “کۆڕۆنا” که‌ ئێوه‌ ده‌یناسن و قه‌یرانی “ئابڵۆقه‌” که‌ خۆزگه‌ هه‌رگیز نه‌تانده‌ناسی.

بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی، ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که ‌بزانین  ئێوه‌ – هونه‌رمه‌ندانی جیهان – سه‌باره‌ت به باروودۆخی نه‌خۆشه‌کانی کۆڕۆنا، منداڵان و پیر و په‌ککه‌وته‌کانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه‌ و که‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستییه‌ پزیشکییه‌کانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا، چۆن بیرده‌که‌نه‌وه‌؟ چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟

ناوی ته‌واویی ئه‌و که‌سانه‌ی که نامەی “هونەرمەندانی کورد و ئێرانی بۆ هونەرمەندانی جیهان”یان واژۆ کردووە خوارەوەدا هاتووە:

آناهید آباد

نرگس آبیار

مرتضی آتش‌زمزم

سعید آرمند

اکبر آزاد

علی آزاد

پویان آزاده

نگار آذربایجانی

محمدصادق آذین

علی آشتیانی‌پور

محمد آفریده

سعید آقاخانی

حسن آقاکریمی

امیر اثنی‌عشری

سامان احتشامی

حبیب احمدزاده

سیدعلی احمدی

محمد احمدی

مصطفی احمدی

حمید احیا

پوریا اخواص

برزو ارجمند

پیروز ارجمند

بهمن اردلان

علیرضا اسحاقی

همایون اسعدیان

نگار اسکندرفر

ستاره اسکندری

حبیب اسماعیلی

مرجان اشرفی‌زاده

فرح اصولی

مهناز افضلی

جواد افشار

بهاره افشاری

نوید افقه

بونا الخاص

گلی امامی

حمید امجد

کمند امیرسلیمانی

داود امیری

مزدا انصاری

ستار اورکی

ابراهیم ایرج‌زاد

شایسته ایرانی

بهداد بابایی

کورش بابایی

رضا بابک

جمشید بایرامی

تینا بخشی

بهرام بدخشانی

روح‌الله برادری

بابک برزویه

احترام برومند

مرضیه برومند

رخشان بنی‌اعتماد

علی بوستان

مسعود بهبهانی‌نیا

حسین بهروزی‌نیا

بهزاد بهزادپور

بهنام بهزادی

سید محمد بهشتی

غوغا بیات

نازنین بیاتی

حسین پاکدل

الهام پاوه نژاد

پرویز پرستویی

پانته‌آ پناهی‌ها

کیومرث پوراحمد

حسن پورشیرازی

شادی پورمهدی

تهمورس پورناظری

سهراب پورناظری

کیخسرو پورناظری

اصغر پورهاجریان

کیارش پوزشی

داریوش پیرنیاکان

محمد پیرهادی

افشین پیرهاشمی

امین تارخ

ایرج تقی‌پور

پرویز تناولی

فرهاد توحیدی

کورش تهامی

سیما تیرانداز

تینا جامه گرمی

نیما جاویدی

بهناز جعفری

مهدی جعفری

اردوان جعفریان

علی جعفری پویان

علی جلیلوند

وحید جلیلوند

حامد جوادزاده

روح‌الله حجازی

هادی حجازی‌فر

فرشاد حسامی

حسن حسن‌دوست

محمدعلی حسین‌نژاد

علی حضرتی

ابراهیم حقیقی

سیاوش حقیقی

محمد حسین حقیقی

شهاب حسینی

اکبر خامین

محمد خزایی

سپیده خسروجاه

هومن خلعتبری

علیرضا خمسه

محمدمهدی دادگو

محسن دامادی

امیرعلی دانایی

رضا دادویی

علیرضا داودنژاد

ابوالحسن داودی

محمد درمنش

محمدرضا دلپاک

مهدی دلخواسته

مسعود دلخواه

خسرو دهقان

بهرام رادان

شادمهر راستین

مجتبی راعی

مهران رسام

امیرحسین رستمی

کامران رسول‌زاده

لیلی رشیدی

کریستف رضاعی

پناه‌برخدا رضایی

حبیب رضایی

غلامرضا رضایی

عاطفه رضوی

امیر شهاب رضویان

سعید رفیعی منفرد

جابر رمضانی

غلامرضا رمضانی

علی رهبری

حسن ریاحی

علیرضا رئیسیان

لیلا زارع

علی زرنگار

علیرضا زرین‌دست

سالار زمانیان

علی ژکان

جلیل سامان

امیرعباس ستایشگر

عباس سجادی

فرید سجادی حسینی

کامران سحرخیز

پویا سرایی

محمد سریر

سعید سعدی

مهدی سعدی

مسعود سلامی

کورش سلیمانی

سیروس سلیمی

ساعد سهیلی

هومن سیدی

پریزاد سیف

رحمان سیفی آزاد

غزل شاکری

علی شاکری شمیرانی

محسن شاه ابراهیمی

منوچهر شاهسواری

علیرضا شجاع‌نوری

همایون شجریان

حسین شریفی

محسن شریفیان

مسعود شعاری

جلیل شعبانی

حامد شکیبانیا

مهدی شیرزاد

عبدالوهاب شهیدی

احد صادقی

مجید صالحی

ژاله صامتی

جعفر صانعی‌مقدم

سحر صباغ‌سرشت

رسول صدرعاملی

رامین صدیقی

بهروز صفاریان

فرشته طائرپور

طناز طباطبایی

مهیار طریحی

آیدین ظریف

گلاره عباسی

محمد عباسی‌فرد

محمد عبدالهی

بهزاد عبدی

محمد عرب

احمد عربانی

مجتبی عسکری

محمدمهدی عسگرپور

علیرضا عصار

رضا عطاران

آریا عظیمی‌نژاد

سعید عقیقی

سحاب علم

سینا علم

علیرضا علویان

حسین علیزاده

هاتف علیمردانی

بهروز غریب‌پور

فواد غفاری (ایوان بند)

همایون غنی‌زاده

حسین غیاثی

مجتبی فرآورده

مونا فرجاد

مدیا فرج‌نژاد

مهرداد فرید

مهران فرهادی

آرش فرهنگ‌فر

بایرام فضلی

مهران فلسفی

جابر قاسمعلی

علی‌اکبر قاضی‌نظام

کامران قدکچیان

سارا قرچه‌داغی

قاسم قلی‌پور

آرش قنادی

امیر قنادی

رهبر قنبری

سروش قهرمان‌لو

فرزانه کابلی

بهرام کاظمی

مسیح کاظمی

عبدالجبار کاکایی

اردشیر کامکار

هوشنگ کامکار

مهتاب کرامتی

احسان کرمی

علی کریم

محمد هادی کریمی

نیکی کریمی

بابک کریمی

کیهان کلهر

اشکان کمانگری

حامد کمیلی

باران کوثری

جهانگیر کوثری

بردیا کیارس

رضا کیانیان

مصطفی کیایی

میلاد کیایی

میلاد کی مرام

مسعود کیمیایی

سهیلا گلستانی

هوشنگ گلمکانی

داوود گنجه‌ای

محمدرضا گوهری

مجید لیلاجی

حسین ماهر

حمید متبسم

محمد متوسلانی

کورش متین

مجید مجیدی

نوید محمدزاده

میلاد محمدی

جمشید محمودی

نوید محمودی

امیر مردانه

هادی مرزبان

مجید مدرسی

شبنم مقدمی

حسن مصطفوی

امیررضا معتمدی

مجید مطلبی

حمیدرضا منبتی

سید غلامرضا موسوی

میثم مولایی

امین مهدوی

رضا مهدوی

محمدحسین مهدویان

حسین مهکام

بیژن میرباقری

مجتبا میرتهماسب

مازیار میری

اسماعیل میهن‌دوست

محمود ناظری

شهین نجف زاده

حسن نجفی

مهرداد نصرتی

امید نعمتی

حمیدرضا نوربخش

جواد نوروزبیگی

رویا نونهالی

افشین هاشمی

جواد هاشمی

پرواز همای

کارن همایونفر

محمدرضا هنرمند

علی وزیریان

حسین یاری

عباس یاری

رضا یزدانی

لینک:

http://www.fcf.ir/news/public/2225

Kurdistan