هونەرمەندێکی گەورەی ئەمەریکی بە مردووی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
ئەمڕۆ ڕاپەری بەناوبانگی ئەمریکی ماک میڵەر لە تەمەنی ٢٦ساڵیدا بە
مردوی لە ماڵەکەی خۆیدا لە لۆس ئەنجلوس دۆزرایەوە. بەپێی سەرچاوە میدیاییەکانی
ئەمریکا بەهۆی زۆری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە گیانی لەدەستداوە،
زۆرکات لە چاوپێکەوتنە میدیایەکان و هەندێک لە گۆرانییەکانی هەست
بەوەدەکرا کە ماددەی هۆشبەری بەکاردەهێنا
“بلو ساید پارک” یەکەم ئەلبومی ئەو ڕاپەرە بووە کە لە ساڵی ٢٠١١دا لە
لیستی پڕفرۆشترین ئەلبومەکانی ساڵ بووە، میڵەر هاوڕێی گۆرانیبێژی دیار ئاریانا
گراندی بووە.
ماک میلەر لە ١٩ جانیوەری ١٩٩٢ لە شاری پیتسبورگی ویلایەتی پەنسلڤانیا
لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە دایک بوە، جگە لەوەی ڕاپەرێکی بەناوبانگ بوە
ئەکتەر و میوزیسیان و ئاوازدانەریش بوە.