هونەرمەند (ئاسۆ عومەر سوارە) کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند (ئاسۆ عومەر سوارە) کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی ناسراوی کورد ئاسۆ عومەر سوارە، دوای تێکچونی باری تەندروستی لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردوە

ئاسۆ عومەر سوارە یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی ناو سینەما و دراما کوردیەکان، رؤڵێکی بەرچاوی لە دراماو فیلمە کوردیدا هەبوە ، زیاتر لە سی ساڵ لە بواری هونەری کاری کردوە، وەکو پێشکەشکار چەند بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی پێشکەش کردوە

هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە لە ساڵی 1964 لە سلێمانی لە دایکبووە، باوکی مامۆستا بووە و لە ساڵی 1946 بنەماڵەکەی لە شاری پێنجوێنەوە هاتوونەتە سلێمانی و لەو شارە ژیاون، لە منداڵیەوە لە رێگای قوتابخانەکەی، چووەتە ناو کارە هونەرییەکان و لە بواری هونەریدا خۆی پێگەیاندوە، درامای گەردەلوول، دیارترین ئەو کارە هونەرییانەیە کە ئاسۆ عومەر رۆلێکی سەرەکی تێدا دەگێڕا

Kurdistan