پرۆژهی هونەری هونەرمەند رێبوار سەعید
هونەرمەند
رێبوار سەعید لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاند کە بە نیای پرۆژەیەکی
هونەریە پرۆژەکەش بە ناوی
هەزارو یەک وێنە ، هەزارو یەک چیرۆک
( چەکەکەی سەرت دانێ بەرلەوەی چەکەکەت سەرت دانێ )
لەم پرۆژە نوێیهمدا دەمەوێت جەخت لەوەبکەمەوە با واز لەو ریکلام و خۆ
ماندو کردنانە بینین بۆ داماڵینی چهکه گهورهکان چونکە هەمیشە توندو تیژیەکان
لە برەودان هەمیشە فۆرمەکانیان دەگۆرێت بەلام کۆنسێپتەکان جێگیرن ئهوهی قوربانی
گهورهشن تهنها و تهنها بێهزهکانن ئەوەی ئەمرۆ مرۆڤایەتی پێوە گیرۆدەبووە بهپلهی
یهکهم ئەو چەک و بارخانە تەقەمەنیانە نیە کە دەتوانن بە واقیعی وێرانکهربن
بەڵکو ئەو چەکە نەبینراوانەیە کە بیرو زهنیەتی هەمومانی پر کردوە ئهو جبهخانانهی
چهکه که سهری ههمومانی پڕکردوه لە نێر لە مێ لە سپی لەرەش لە ئیسلام لە
مەسیحی لە بودی لە جولەکە لەشەرقی لە غەربی کهمێک به جیاوازی و کاریگهری
رۆشنبیری ه کلتوری چونکە ئەو کاریگەریانەی کەدەبنە مایەی دابەزینی ئەم داماڵینی
چەکە بیرکردنەوەمانە بۆیە هەندێکمان تەنها دەتوانین بە عەینەکی تفەنگ ببینین ،بە
لولەی تفەنگ تەوقەلەگەڵ یەک بکەین بە باروتی فیشەک هەناسە بدەین بە عەسای تفەنگ
هەنگاو بنیین بە باڵای بەرزی تفەنگ خۆشەویستی بکەین
ئەم پرۆژەیە لە هەزارو یەک کاری هونەری رەش و سپیدا خۆی نمایش دەکات
کە پەیامی من لەم پرۆژەیەدا ئەوەیە کە دەڵێم چەکەکەی سەرت دانێ بەرلەوەی چەکەکەت
سەرت دانێ هەریەک لە فیگەرەکان هەڵگری چیرۆکێکە،کە بە هێڵکاری ئەنجام دراوە و
پاشان سکان کراون و بە فۆتۆشۆپ گۆرانکاری لەسەرکراوە ئامادە کراوە بۆ چاپی
گرافیک،چاپی سەرکەنڤاس ،سیرامیک ، ،پەیکەر،دیزاینی سەر تێکستایڵ ،ئەنەمەیشن.
رێبوار سەعید