پرۆژەی یادی شاری سلێمانی و نمایشی فیلمی ڕێگا

پرۆژەی یادی شاری سلێمانی و نمایشی فیلمی ڕێگا

ئێوارەی ٢٠١٩/١١/١٣ لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی و بە دروشمی ڕێگ لەسەر ڕێگا بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و ئەکتەرانی فیلمەکە و سینەما دۆستانی شاری سلێمانی مەراسیمی کردنەوەی فیلمی (ڕێگا) لە شاری سلێمانی، لە سەهۆڵەکە دەستی پێکرد.

   لە سەرەتای مەراسیمەکە و دوای وتەی بەخێرهاتن، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکرد کە تیایدا هیوای سەرکەوتنی بۆ ستافی فیلمەکە خواست و ئامادەیی خۆی بۆ هەرکارێکی هونەری دەربڕی،

پاشان لە لایەن ئەکتەر هاوڕێ قادر وتارێک خوێندرایەوە و پاشان خانمێکی توشبووی شێرپەنجە وتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دەرهێنەری فیلمەکەی کرد کە ئەوانی لە بیرنەکردووە و دواتر بە موزیک و گۆرانی کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.
   فیلمی ڕێگا باس لە ئارایشە هەستیارەکانی ئەمڕۆ ی کۆمەڵگەو بێکاری گەنجەکان و ئالودەبوون بەمادە زیانبەخشەکان و کۆچی گەنجان و سەختی ڕێگای قاچاخ دەکات، ئەم فیلمە لە دەرهێنانی دانەر عبدالرحمن مینە وە بۆ کراوە و وێنەگرتن و مۆنتاژ کردنی لە لایەن کارۆخ تەهاوە بۆ کراوە و لە ڕۆژی ٢٠١٩/١١/١٥ و ڕۆژانی دوایی لە شاری سلێمانی لە سینەما سالم نمایش ئەکرێت.



Kurdistan