پێشانگای نیگارکێشی ئه‌فسانه کوردییه‌کان له سنه به‌ڕێوه ده‌چێت
ئاژانسی میهر: له میانه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی داهاتوودا له شاری سنه پێشانگایه‌کی نیگارکێشی به ناوه‌ڕۆکی ئه‌فسانه و حه‌کایه‌ته کوردییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ئه‌م پێشانگایه له لایه‌ن مامۆستا مه‌هدی زیائه‌دینی، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بورای نیگارکێشی و په‌یکه‌رتاشی به‌ڕێوه ده‌چێت. پێشانگاکه کاتژمێر ۵ی ئێواره، ۲۵‌ی پووشپه‌ڕ ده‌ستی به کارکردووە و تاکوو۱ی گه‌لاوێژ درێژه‌ی ده‌بێت و هه‌مووان ده‌توانن سەردانی ئەم پێشانگا هونه‌رییه بکه‌ن. کاره هونه‌رییه‌کان له چه‌ند به‌یتی ناسراوی کوردی وه‌ک سوارۆ، شێخ ڕه‌ش، شێخ مه‌ن، شۆڕه مه‌حموو و مه‌رزینگان و هتد وه‌رگیراوه. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند مه‌هدی زیائه‌دینی له ئه‌فسانه‌کانی وه‌ک سەیدەوان، برایمۆک، په‌ری خان، لاس و خه‌زاڵ و گه‌نج خه‌لیل بۆ خوڵقاندنی ئه‌م وێنانه که‌ڵکی بردووه. شایانی باسه که کێشانه‌وه و وێنا کردنی ئه‌فسون و ئه‌ده‌به کۆنه‌کان یه‌کێکه له کۆن ترین لقه‌کانی نیگارکێشی له جیهاندا و له‌م بواره‌دا ژاپۆنییه‌کان زیاترین کاری هونه‌ری ناسراوی جیهانیان هه‌یه