پێنجەمین ڤیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە

پێنجەمین ڤیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە

ئەمڕۆ بەرواری ١/١١/٢٠١٩ رۆژی هەینی ڤیستیڤاڵێ‌ هەنار لە هەڵەبجەی شەهید بەڕێوەدەچێت و بەپێی زانیارییەكانیش دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

یەكێك لە سەرپەرشتیارانی ڤیستیڤاڵەكە ڕایگەیاند، زیاتر لە 300 فرۆشیار لە ڤیستیڤاڵەكەدا بەشدارن و چاوەڕوان دەكرێت زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتیش سەردانی ڤیستیڤاڵەكە بكەن.
وتیشی”ئەم ڤیستیڤاڵە تەنها نمایشكردنی هەنار نییە، بەڵكو ڤیستیڤاڵێكی كلتووریە و بە دەیان شمەكی جۆراوجۆر بەرهەمی خۆماڵی تێدا نمایش دەكرێن”.

شایانی باسە ئەم ڤیستیڤاڵە خەڵکانێکی زۆر لە کوردستانەوە سەردانی دەکەن و بەشێکی زۆری بەرهەمەکانیش هەر لەو ڤیستیڤاڵە دەفرۆشرێن

Kurdistan