کیژی لادێ نوێترین گۆرانی شوان قەرەداغی

کیژی لادێ نوێترین گۆرانی شوان قەرەداغی

شوان قەرەداغی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی کیژی لادێ بڵاو دەکاتەوە.
هونەرمەند شوان قەرەداغی لە لێدوانێکدا لە بارەی بەرهەمە نوێیەکەیەوە رایگەیاند: کیژی لادێ نوێترین بەرهەمی منە کە یەکێکە لە گۆرانییەکانی هونەرمەندی گەورە مامۆستا مەزهەری خالقی و شیعری گۆرانی نەمرە، رۆژی پێنجشەممە بڵاودەکرێتەوە.
وتیشی موزیکی بەرهەمەکە نزار زێوێی ئامادەی کردوەو لە ستۆدیۆی گروپی موزیکی لوڕ تۆمارکراوە،
دیار مەهدی کاری کلیپی بۆ کردوە و سیناریۆکەشی هی رێبواری راگەیاندنە.

Kurdistan