گروپێکی چەکدار هەوڵی کوشتنی رۆژنامەنوسێک دەدەن
لە چەند شەوی ڕابردوو گروپێکی چەکداری دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنوسێک لە گەرمیان
لە شەوی ٢٣ ئەم مانگە چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیانکرۆتە سەر ماڵی رۆژنامەنوس جەلال جمعە لە گەرمیان ، سەرچاوەیەک نزیک لە جەلال جمعە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی : ئەو شەوەی ئەو چەکدارانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵیان ئەو لە ماڵ نەبوە، پێش ئەو ڕوداوەش چەندجارێک هەڕەشەی بێدەنگکردن و کوشتنی لێ کراوە، شایانی باسە ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی باس کرد کە جەلال جمعە مەترسیەکی جدی لە سەر ژیانی هەیە چونکە باسی تێوەگلانی هەندێک بەرپرسی گەورەی کردوە کە خەریک تێکدان و دزینی ئاسەوارەکانی کوردستانن، هەروەها چەندین گەندەڵی بەرپرسەکانی کەشف کردوە.
چەندین جارێک هەوڵماندا پەیوەندی بە رۆژنامەنوسی ناوبراوەوە بکەین بەڵام بەردەست نەبوو،