حسێنی کۆکەن کێ بوو

حسێنی کۆکەن کێ بوو

ناوی حوسێن عوسمانە و ناسراو بە (خالو حسێن کوکەن) خەڵکی گوندێکی سەر بەشاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناو دڵی شاخێکدا بە قوڵینگەکەی ماڵێکی هەڵکەندووە کە پێک دێت لە حەوت ژوور و گۆڕێک و چەندین تاق و پەنجەرەشیان تێدایە، خالو حسێن بە فەرهادی دووەم یان بە فەرهادی سەدەی بیستەم ناوی دەهێنرێ، ناسناوی کۆکەنیش هەر لە فەرهادی کۆنەوە لێی نراوە.
خاڵو حسێن دوای لەدەستدانی سێ کوڕ و ژنەکەی خۆشی لە کاتی ڕاودا تاپڕ لە دەستی دردەچێ و بەوهۆیەوە قاچێکی لە دەست دەدات، دواتر ڕوو دەکاتە کێو شاخەکان و لەوێدا ژیان بەسەردەبات
خالۆ حسێن بەشداری چەندین کاری خێرخوازی کردووە تا ئێستا پێنچ مزگەوتی دروست کردووەو هاوکاری چەندی قوتابخانەشی کردووه پێش مردنیشی بڕی شەش ملیۆن تمەنی بۆ بواری پەروەردەی ناوچەکە خەرجکردووە.
حسێن کۆکەن لە ساڵی 2016و لە تەمەنی 87 ساڵیدا چاوەکانی لێکناو بەیەکجاری جێی هێشتین و ماڵئاوای لەژیان کر.

Kurdistan