خەنجەری ئاسمانی فیرعەون، دۆزینەوەیەک زاناکانی توشی شۆک دەکات
زانای شوێنەوارناس هۆوارد کارتەر Howard Carter لە ساڵی 1922 گۆرستانی توت عەنخ ئامون دەدۆزێتەوە لە دۆڵی پاشاکان، لە ناو مۆمیای ئەم پاشایەدا لە سەر رانەکانی دوو خەنجەری دانسقەی سەرنجڕاکێش دەدۆێتەوە کە یەکێکیان زێر و ئەوی (وازانرابوو) ئاسن بوە.
هەر زوو ئەم خەنجەرە ئاسنینە بوە جێگەی باس و خواستی زاناکان و لە دوای نزیکەی سەدەیەک زاکان نهێنیەکی دروسکرننەکەی دەدۆزنەوە، تەمەنی ئەم خەنجەرە نزیکەی 3300 ساڵە و بە یەکێک لە ئاسەوارە نهێنی ئامێزەکان دانراوە.
ئەوە زانراوە کە میسریە کۆنەکان پێش شەش هەزار ساڵ کانزاکانی مس، ئاڵتون و برۆنزیان ناسیوەو بەکاریان هێناوە بەڵام ئاسنیان بەکارنەهێناوە، بەڵکو نەشیانناسیوە هەتا هەزارەی یەکەمی پێش زاین، کەواتە دروستکردنی ئەم خەنجەرە دەگەرێتەوە بۆ پێش ناسینی ئاسن لە لایەن میسریە کۆنەکانەوە!
ئ
اسەوارناس و زاناکان بەردەوام بەدوای نهێنییەكانی ئەو خەنجەرە گەڕاون، چونكە بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكانیان دروستكردنی خەنجەر لەو كاتەدا بەو جۆرە ئاسنە كە جیاوازە لە ئاسنەكانی تر زۆر جێی سەرنج و تێڕامان بوو، ئەو خەنجە بە دەسكێكی زێڕینی ڕوپۆشکراو بە بەردی عەقیق و کریستاڵ و لەسەریدا بە نەخشی زەخرەفی هەندەسی و گوڵی لۆتس ڕازێنراوەتەوە، ئەوەی جێگەی تێڕامان بوو ئەو کانزایەی کە خەنجەرەكەی پێ دروستكراوە چینێكی بەردینی تێدابوو، كە زانایان نهێنی و چۆنیەتیی دروستكردنی ئەو خەنجەرەیان بۆ نەدۆزرابویەوە.
گۆڤاری زانستی ” Meteoritics and Planetary Science ” کە تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوە لە سەر نەیزەک و هەسارەکان بڵاوی کردەوە کە پشکنینی کیمیاییی بۆ ئەم خەنجەرە کراوە لە دیسەمبەری 2014، زاناکان پێکهاتەی خەنجەرەکەیان تاقیکردەوە بە بەکارهێنانی تیشکی ئیکس بۆیان دەرکەوت کە رێژەیەکی زۆری نیکڵ و کؤباڵت لە پێکهاتەکەیدا هەیە، بە رێژەی (10%) نيكڵ و (0.6%) كوباڵت ئەمەش بە تەواوی هاورێژەیە لە گەڵ نەیزەکی کانزای، هەروەها لە پێکهاتەی ئەو بەردە نەیزەکیانە هەبون کە لە نزیک دەریای سور دۆزراونەتەوە، بەمەش بۆیان دەرکەوت کە ئەم خەنجەرە ئاسن نیە بەڵکو بەردی نەیزەک بەکارهاتوە بۆ دروست کردنی.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکە کە لە گروپێکی زاناو ئاسەوارناسی زانکۆی میلانۆی هونەرە پراکتیکیەکان، زانکۆی پیزا، زانکۆی تۆرینۆ، ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ لێکؤڵینەوە لە ئیتاڵیا و مۆزاخانەی قاهیرە لە میسر، زانکۆی الفیوم ، کۆمپانیای ” XGLab ” پێکهاتبون ئەوەیان سەلماند کە بنەچەی خنجەرەکەی فیرعەوت دەگەرێتەوە بۆ یەکێک لە نەیزەکەکان.
هەروەها بە پشت بەستن بە لێكۆڵینەوە مێژووییەكان بۆیان دەركەوت لە دووری دوو هەزار كیلۆمەتر لە دەوروبەری ئەو مێژووەی كە خەنجەرەكەی لێ دروستكراوە بەردێكی نەیزەكی لە كەناراوەكانی دەریای سوور كەوتۆتەخوارەوە. بە پێێ رۆژنامەی دەیلی تێلگرافی بەریتانی ئەم خەنجەرە درێژیەکەی 35 سەنتیمەترەو لە پارچە قوماشێکی کەتان پێچراوبوویەوەو لە گەڵ مۆمیاکەی توت عنخ ئاموندا دانرابوو.
خەنجەرەكەی تووت عەنخ ئاموون نیشانەی ئەوپەری دەست رەنگینی و لێهاتووی و کارامەی ئاسنگەرو چەخماخسازەکانی میسری کۆن بوە بەجۆرێك زۆر تایبەت شارەزایانە بەردی نەیزەكەیان بەکارهێناوە و كردوویانە بە خەنجەر كە زۆر بەئەستەم هەستی پێ دەكرێ ئەوە ئاسنی ئاسایی نەبووبێ، زاناکان لە لێکۆڵینەوەکانی ئەم دوایەدا ئەوەیان خستۆتە روو کە میسریە کۆنەکان گرنگیەکی زۆریان داوە بە بەردی نەیزەکی و بەکاریان بۆ دروست کردنی زۆر شت.
ئەم فیرعەونە کە ناسناوی ( پاشا منداڵەکە) ی پێ دراوە لە ساڵی 1324 پێش زاین مردوە لە تەمەنی 19 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیەکەوە کە لە ئێسکەکانی دروست بوە، ئەویش وای کردبوو کە لەش و لارێکی نارێکی هەبێت زاناکانی سەردەم دەڵێن نارێکی لە هۆرمۆنەکانی جەستەیدا هەبوە، بەهۆی ئەوەبوە کە دایک و باوکی خوشک و برا بونە، ئەم فیرعەونە تەنها 9 ساڵ حوکم ڕانی کردووە.
هەروەها ئەو نەخۆشییە وای لەو فیرعەونە کردوە کە نەتوانێت بە رێکی بڕوات بەڵکو بە بەردەوامی (دار عەسا) گۆچانی بەکارهێناوە بۆ رۆشتن، زاهی حەواسی زانای بەناوبانگی میسری دەڵێت کە توت عەنخ ئامون 130 گۆچانی تایبەتی هەبوە بۆ رۆشتن، قەبری زۆرێک لە فیرعەونەکان کەوتەۆتە بەر هێرش و داڕمان و دزین، بەڵام جیاواز لە هەموو ئەوان قەبرەکەی توت عەنخ ئامون بە پارێزراوی مابویەوە هەتا ساڵی 1922 لە لایەن زانای شوێنەوارناسی بریتانی هۆوارد کارتەر دۆزرایەوە، شمەکەکانی ناو ژوری قەبرەکەی ئەم فیرعەونە بریتین لە نزیکەی 500 پارچە ئاسەواری پارێزراو کە تەمەنیان 3300 ساڵە و بە یەکێک لە گرنگترین خەزێنە بەنرخەکانی جیهان دادەنرێت.
وێنەیەکی خەێاڵی فیرعەون کە نیشانی دەدات کێشە لە جەستەی فیرعەوندا بوە.
جەستەی مۆمیاکرای توت عەنخ ئامون.
هۆوارد کارتەر لە کاتی پشکنینی تابوتی فیرعەوت توت عەنخ ئامون.
هێڵکاری لێکۆڵینەوەی سەر خەنجەرەکەی فیرعەون