دوا قسه‌ی خاشقجی به‌ر له‌ كوشتنی

دوا قسه‌ی خاشقجی به‌ر له‌ كوشتنی

ته‌له‌ڤیزیۆنی CNNی ئه‌مریكی بڵاویکردەوە، دوا قسه‌ی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی به‌ر له‌ كوشتنی “ناتوانم هه‌ناسه‌ بده‌م” بووه‌.

CNN له‌ هه‌واڵه‌كه‌یدا پشتی به‌ تۆماری ده‌نگی وه‌رگێڕاوی دوا ساته‌كانی ژیانی خاشقجی به‌ستووه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوشتنی ناوبراو.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كوشتنی خاشقجی به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌زانانه‌ نه‌بووه‌ و پێشتر پلانی بۆ داندراوه‌ و خاشقجی-ش به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ كه‌ ویستوویانه‌ بیكوژن.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ له‌ تۆماره‌ ده‌نگیه‌كاندا، زانیاری دراوه‌ كه‌ جه‌سته‌ی خاشقجی به‌ مشار به‌ش به‌ش كراوه‌ و پێشنیاز بۆ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ كراوه‌ له‌ میانی به‌ش به‌ش كردنی جه‌سته‌ی خاشقجی-دا گوێ له‌ میوزیك بگرن.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ تۆماره‌ ده‌نگییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ ژماره‌یه‌ك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام دراون و له‌مباره‌یه‌وه‌ زانیاری دراوه‌ به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر.

Kurdistan