سەندیكای رۆژنامەنوسان: پێنج حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنوسانی هەڵەبجە تۆماركراوە
سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لقی هەڵەبجە رایگەیاند، لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا پێنج حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر بەرۆژنامەنوسانی شارەكە تۆماركراون.
ئیبراهیم هەورامانی، بەرپرسی لقی هەڵەبجەی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا پێنج حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنوسانی شارەكە تۆماركراوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەك حاڵەتی بردنی كامێرای رۆژنامەنوس و حاڵەتێكی هەڕەشەی كوشتن لە رۆژنامەنووس بەتەلەفۆن تۆماركراوە.
ئیبراهیم هەورامانی وتیشی، “سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هیچ هاوكاریەكی ماددی ئێمەی نەكردوە، تا ئێستاش بەفەرمی دانی بەلقەكەماندا نە ناوە”.