شازدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان، سەقز

شازدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان، سەقز

دوێنێ سێشەممە شازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی لە سەقز دەستی بە چالاکیەکانی و هەتا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

هیوا حاجی محەمەدی، بەڕێوەبەری فێستڤاڵ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: “پاش تەواوبوونی وادەی ناردنی بابەتەکان بۆ فێستیڤاڵ، سەرەنجام 65 بەرهەم کە 48 بەرهەمی ناوخۆ و 17 بەرهەمی بیانی، گەیشتنە نووسینگە.

ئاماژەی بەوەش کرد: “لە بەشی نێودەوڵەتیی فێستیڤاڵدا لە وڵاتانی “تورکیا (ئیستەنبۆڵ و دیاربەکر) سوید و سووریا و هەرێمی کوردستان بەرهەممان بەدەست گەیشتووە، هەروەها بەرهەم ناوخۆییەکانیش لە پارێزگاکانی “خۆراسانی باکوور، تاران، ئیلام، سنە، کرماشان، ورمێ و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات”ەوە بوون.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد : “بەرهەم نێردراوەکانی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز لەلایەن لەلایەن لیژنەیەکەوە هەڵسەنگێنراون ، هەروەها ئەوکەسانەی لە بەرهەمەکانیان هەڵسەنگاندوە بریتین لە : ” ڕەسووڵ بەنگین لە ورمێ، هیوا مەنووچێهری لە مەریوان، حەسەن تەرەقی لە سنە، کامەران شەهلایی لە کرماشان و جەمیل مەنسووری لە سەقز”.

ڕۆژی هەینی 2019.12.13 شازدەیەمین خولی فێستڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز کۆتایی پێ بێت و خەڵات بەسەر براوە و سەرکەوتواندا دابەش دەکرێت.

Kurdistan