فیلمێک لەسەر ژنە شەرڤانەکان بەرهەم دەهێنرێت

فیلمێک لەسەر ژنە شەرڤانەکان بەرهەم دەهێنرێت

فیلمى “خۆشكه‌كانى چه‌كس – Sœurs d‌Armes” فیلمێکی سینەمایی نوێیە کە تیایدا باسى شه‌ڕى ژنه‌ شه‌ڕڤانه‌كانى كورد و بیانییه‌كان ده‌كات دژی چه‌كداره‌كانى داعش، كارۆلین فۆریست، رۆژنامه‌نوس و ده‌رهێنه‌رى فه‌ره‌نسى كاری به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م فیلمه‌ی كردووه‌ و لەڕێگەیەوە باسى هه‌موو ئه‌و كچ و ژنانه‌ دەکات كه ‌له‌ هه‌موو جیهانەوە هاتوون شانبه‌شانى ژنانى كورد له‌ دژى داعش شەڕیان کردووە.

فیلمه‌کە باسی چیرۆکی کچێک دەکات به‌ ناوى “زارا” کە كچێكی ئێزدییه‌ و داعش ده‌یڕفێنن و پاشان به‌ داعشێكى دیكه‌ ده‌یفرۆشن.

چه‌ندین ئه‌كته‌رى ناودارى جیهانى له‌م فیلمه‌دا روڵى بینیوه‌ لەوانە (یاسمین ترینكا، دیلان گۆین، كامیلا جۆردانا، مارك رایده‌ر، ره‌زان جه‌مال، گولشیفه‌ فه‌راهانى).

هه‌موو رووداوه‌كانى ئه‌م فیلمه‌ له‌ كۆتاییدا پیشانی دەدات كه‌ چۆن داعش له‌سه‌ر ده‌ستى ژنه‌كان له‌ناوده‌چێت و بڕیاروایه‌ لە رۆژی نۆی مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵه‌ له‌ سینه‌ماكان پیشانبدرێت.

Kurdistan