لە سلێمانی دیداری رۆشنبیری و هونەری دیلان بەرێوەچوو
وەزارەتی رۆشنبیری و کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەھاوکاری دەزگای میدیایی کوردسات، دیداری رۆشنبیری و ھونەری دیلانی دەست پێکرد، ئەمرۆ بەرواری 11/9/2018 بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی و ڕوشنبیران هونەرمەندان، ئەم دیدرە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت، لەم دیدارەدا چەند وتەیەك پێشکەشکراو تێیدا باس لە ژیان و کارو خەباتی هونەرمەند کرا، لە بەشێكی تری دیدارەكەشدا بە هاوبەشی چەند دەزگایەكی بڵاوكردنەوە نمایشی بەشێك لەو بڵاوكراوانە كرا كە بۆ یەكەمینجارە بڵاوكراونەتەوە،
لەیەکەم رۆژی ئەم دیدارەد فیلمێکی دۆکیومێنتی لەسەر کارو بەرھەمەکانی حەمەساڵح دیلان پێشکەش کرا.
شاعیرو مەقام بێژ محەممەد ساڵح دیلان ساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. هەتا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووە دواتریش لە ساڵی ساڵی ١٩٤٧ لە فەرمانگەی تووتن دامەزراوە، خاوەنی دیوانێکی چاپکراوەو نزیکەی 38 گۆرانی یە بەڵام بەشێکیان بڵاونەکراونەتەوەو ، لە ساڵی ١٩٩٠لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوای کردوە.