لە سلێمانی ڤیستیڤاڵێک بۆ دەرخستنی تواناکانی ژنان بەرێوەچوو

لە سلێمانی ڤیستیڤاڵێک بۆ دەرخستنی تواناکانی ژنان بەرێوەچوو

ئەمرۆ لە 24-8-2018 فێستیڤاڵی مرواری بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانی ژنان له‌ شانۆی رۆمانی له‌ پاركی ھه‌واری شاری سلێمانی رێكخرا، ئامانج له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانی ژنانه‌. لەم ڤیستیڤاڵەدا چەندین چالاکی جۆراو جۆر نمایش کرا وەک کاری دەستی خانمان و هەروەها كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار به‌شداریان كردووه‌ بە نمایشکردنی تابلۆ رەنگاوڕەنگەکانیان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ کاری چێشتلێنان و خواردن له‌ خۆ ده‌گرێت کە لە لایەن خانمانەوە پێشکەشدەکرێت، ھه‌ر له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا دوو ژنی رزگاربووی ده‌ستی داعش چیرۆكی نه‌ھامه‌تییه‌كان گێرایه‌وه‌. شایانی باسە ئەم ڤیستیڤاڵە له‌لایه‌ن رێكخراوی مه‌سه‌له‌ بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، ئەم ڤیستیڤاڵە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام هەیە.

Kurdistan