پێشانگایەکی تایبەتی ڕائید حەسەن
ڕۆژی پێنجشەممە1 /8/ 2019 ناوەندی 7 رەنگە، پیشانگەی تایبەتی (رائد حەسەن) دەکاتەوە كە یەكێكە لە هونەرمەندە شێوەكارە دیارەكانی ئێستای عێراق
ناوەندی 7 رەنگە كە بەهاوكاریی گەلەریی لەتیف رەشید لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەكە لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە ئەم هەنگاوەش بەشێكە لە هەوڵ و چالاكییەكانی ئەو ناوەندە هونەرییە، بەتایبەت لە بواری كردنەوەی پیشانگەی تایبەت و هاوبەش بۆ شێوەكارانی وڵاتانی دەوربەری هەرێمی كوردستان لە شارەكانی هەرێم و بەپێچەوانەیشەوە، لەپێناو ئاشنابوونی هونەرمەندان بە كار و پرۆژە هونەرییەكانی یەكتر و ئەنجامدانی كاری پێكەوەیی لە بواری هونەری شێوەكاریدا