چیرۆکی ئەندامی مێینەی کەمتیار لە کوردەواریدا

چیرۆکی ئەندامی مێینەی کەمتیار لە کوردەواریدا

زۆر لە کۆنەوە چیرۆکی ئەندامی مێینەی کەمتیار بۆتە باس و خواست و چەندین چیرۆکی سەیرو سەمەرەیان لە سەر گێڕدراوەتەوە، بەڵام ئایا ئەو چیرۆکانە ئەفسانەن یاخود راستەقینە و ئەزمونی خەڵکانن، کەمتیار ئاژەلێکی دڕندەیە، وەک گورگ وایە، گەورەترە لە گورگ. بەرزییەکەی (70بۆ90) سم، درێژییەکەی (1بۆ1.5)م دەبێت.کلکی کورتە، سەری خڕە، چوار (کەڵبە)ی درێژی لە پێشەوی سەرەوە و خوارەوەی دەمی دا هەیە.گۆشتخۆرە، بەتایبەتی گۆشتی ئاژەڵی مردارەوە بوو دەخوات، شەوکارە واتە بەشەوان ڕاو دەکات. (5بۆ6) بەچکە دەکات ، زۆرینەی بەچکەکانی نێرن ، شێوەی گشتی و تەنانەت شێوەی ئەندامی نێرینە و مێینەیان لە یەک دەچێت.
مێیەیی کەمتیار هەگیز بە تەنها ناگەڕێت بۆ پەیداکردنی خۆراک و هەمیشە لەگەڵ کۆمەڵێک کەمیاری تر دەگەڕێت و لەو ناوچەنە دەژین کە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ نین لە ناو کەلەبەردا دەژین .
بۆیە ڕاوکردنی مێییەی کەمتیار کەسی ئازا و زیرەک و شارەزا و لەخۆبردوی دەوێت و کاتێکی زۆری پێویستە ، ئاشکرایە ڕاوکردن لە کۆندا بە ئامێر و کەرەستەی زۆر سەرەتایی کراوە ، وە کەسانی وا ئازا و لێهاتوو سەرنج ڕاکێشن ، لە کۆندا ئەگەر کەسێک کەمتیارێکی مێییەی ڕاو بکردایە دەوترا کە بەختێکی باشی هەیە .
لە دێر زەمان کەسێکی ساختەچی و هیچ لەبارا نەبوو کە هیچ کام لە کچانی خێڵەکەی ڕازی نەبوون هاوسەرگیری لەگەڵ بکەن بە جۆرێک وای لێدێت بڕیار دەدات خێڵەکەی بەجێبهێڵێت بە تەنها بژی ،پاش ماوەیەک ڕۆژێک بە ڕێکەوت کەمتیارێکی مردارەوە بوو دەدۆزێتەوە و ئەندامی مێینەکەی لێکدەکاتەوە و لەگەڵ خۆی دەیباتەوە بۆ ناو خێڵەکەی وا باس دەکات کە خۆی بە تەنها ڕاوی کردووە ، ئەمە وا دەکات کە کچی سەروكی خێلەکە سەرسام ببێت بێتت و دوای ئەوە داخوازی کچی سەرۆکی خێڵەکە دەکات سەرۆکی خێلەکەش کچەکەی خۆی دەداتێ و لە ناویاندا ئەو باسە دروست دەبێت کە بە هۆی ئەو ئەندامی مێینەی کەمتیارەوە توشی ئەو بەختە باشە بووە و وا بیر دەکەنەوە کە هەرکەس ئەوەی هەبێت بەختێکی باشی دەبێت و خانمان پێی سەرسەم دەبن و دوای دەکەون

Kurdistan