یەکەم تەلەفۆن لە عێراق

یەکەم تەلەفۆن لە عێراق

هەندێک لە مێژووییەكان باس لەوە دەکەن کە لەساڵی (1910) بۆ یەكەم جار خزمەتگوزاری تەلەفۆن هاتۆتە عێراق، لەساڵی (1919) دا بگۆڕێكی دەستكردی گوێزەرەوە بۆ تەلەفۆنەكان داندرابوو لەتەنیشت مزگەوتی (ئیمام ئەعزەم)، بەڵام لەشاری بەسرا تەلەفۆنێك داندرابوو ئۆتۆماتیكی بوو پێیان دەوت (عەشار).
لەعێراق لەساڵی (1921) حكومەتی پاشایەتی پێكهات، یەكەم كەسێك كە بووە خاوەنی تەلەفۆن لەشاری بەغدا (تۆفیق سوێدی) بوو، بووە خاوەنی هێڵی ژمارە یەك و لەڕێگەی بگۆڕەوە دەیتوانی پەیوەندی بكات.
لە (15 ی نیسانی ساڵی 1927) تۆڕی تەلەفۆن فراوانتر بوو، هاوڵاتیان داوایان لەسەر تەلەفۆن زیاتر بوو، حكومەتی ئەو كات لەنزیك مزگەوتی مەرجان بگۆڕێكی گەورەی دامەزراند بەناوی (باب ئاغا)، بەڵام بەهۆی هەژاری و نەبوونی و سەرەتاكانی دەركەوتنی تەلەفۆن، ئەو پێشوازیەی كە بڕیار بوو لێی بكرێت، نەكرا.
(ئەرشەد عومەری) بەڕێوەبەری گشتی پۆستەو بروسكە لەشاری بەغدا بڵاوكراوەیەكی بۆ شاری بەغدا بڵاوكردەوەو تێیدا پێی راگەیاندن، هەر كەسێك تەلەفۆن بۆ ماڵەكەی یان بۆ دوكانەكەی راكێشێت بڕی (750) فلسی وەك دیاری پێشكەش دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان تاكو ساڵی (1932) لەسەرتاسەری عێراق تەنها (1876) هێڵی تەلەفۆن هەبووە، بەڵام خزمەتگوزارییەكە سنوورداربووە، بۆ هەموو شوێنێك نەبووە، تاكو ساڵی (1935) هێڵی تەلەفۆنی نێوان (عێراق و سوریا) (سوریاو لوبنان) (فەڵەستین و خۆرهەڵاتی ئەردەن و میسر) كرایەوە

Kurdistan